Kerem Kocalar
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
عه‌نتاب - AA
فستقی عه‌نتاب كه له مانگه‌كانی رابردوودا به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بووه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردن وه‌رزی چنینه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كاندا نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 50 دابه‌زی.
فستقی عه‌نتاب و ئورفا كه به زێڕی سه‌وز ناوده‌برێت و له پاقلاوه و شیرنییە جۆراوجۆره‌كان و چه‌ره‌زیش به‌كارده‌هێنرێت، به‌هۆی كه‌میی به‌رهه‌می ساڵی رابردووه‌وه، له‌مساڵدا نرخه‌كه‌ی به‌به‌رده‌وامی به‌رزده‌بووه‌وه.
هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فستق وه‌ك پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی شیرینییه‌كان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شیرینیش دروستكردبوو.
ده‌ستپێكردنی وه‌رزی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می فستق له چه‌ند رۆژی رابردوودا، بووه هۆی دابه‌زینی نرخەکەی. نرخی فستق كه پێشتر تا 180 لیره "36 دۆلار" به‌رزبووبووه‌وه، له‌ئێستادا نرخه‌كه‌ی بۆ 90 تا 110 لیره "18 دۆلار" دابه‌زیوه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی فستقی عه‌نتاب، نه‌شئه‌ت ئوچار له لێداوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می فستق ده‌ستیپێكردووه.
ئوچار له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فستق له‌ماوه‌ی رابردوودا و دابه‌زینی له‌م وه‌رزه‌دا گوتی، "فستقی عه‌نتاب بۆ دروستکردنی پاقلاوه و چه‌ندین جۆری دیکەی شیرینی بەکاردەهێنرێت، به‌هاكه‌ی یه‌كجار به‌رزبووه‌وه. به‌رهه‌می ساڵی رابردوو كه‌مترین به‌رهه‌می ده ساڵی رابردووبوو. له‌به‌رئه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه. پاقلاوهچییهكانیش به‌هۆی ئه‌مه‌وه نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رزكردبووه‌وه. له‌ساڵی رابردوودا نرخی كیلۆیه‌ك فستق تا 180 لیره به‌رزبووه‌وه. ئێستا به 90 بۆ 110 لیره‌یه".