Sangar Hamad Azeez
03 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بە داوای ١٠٣ گومانلێکراوی قۆناغی ٢٨ی شوبات کە لەنێوانیان سوپاسالاری خانەنشینکراوی تورکیا ئیسماعیل حەقی قەرەدایی، چەڤیک بیرین بوونیان هەیە دادگا دوای بڕیاری خۆی راگەیاند.
له‌ده‌قی بڕیاری دۆسیه‌ی 28ی شوباتدا هاتووه، "ده‌رده‌كه‌وێت له‌و رووداوه‌ی كه بابه‌تی دۆسیه‌كه‌یه، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تبار پێشتر به‌نهێنی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ستان به خستنی حكوومه‌ت یان رێگریكردن له ئه‌ركه‌كانی".
هەر لە بڕیارەکە زیاتر هاتووە "په‌یوه‌ندی له‌نێوان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی رهفاحیۆڵ و هه‌وڵی تۆمه‌تباره‌كان به‌دیكراوه".
له‌ده‌قی بڕیاری دۆسیه‌ی 28ی شوباتدا هاتووه، "گه‌یشتینه بۆچوونێكی ویژدانی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا قه‌ره‌دایی له تاوانی خستنی حكوومه‌تدا".
لە بڕیارەکە جەخت کراوەتەوە لەوەی بە پێی ماددەی ٣٥مین لە یاسایی خزمەتی ناوخۆیی دەسەڵات بە سوپا نەدراوە کە دەستێوەردانی سەربازی بکات یاخود بارودۆخی دیموکراتی بشێوێنێت.