İsmail Çimen,Ramal Abdullah Mahmood
03 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئەنقەرە – AA
موحه‌ڕه‌م ئینجه كه به‌ربژێری جه‌هه‌په بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "ئاماژه‌م به‌وه دا کە ره‌وانه‌كردنی ١٥ په‌رله‌مانتار بۆ ئیی پارتی و كردنه بهربژێی كه‌سێك بۆ سه‌ركۆماری كه له كۆنگره‌دا ركاربهری خۆی بووبێت ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه به‌ڕێز سه‌رۆكی گشتیی پیاوێكی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌ته و له دڵی گه‌لدا جێی خۆی كردووەته‌وه. پێمگوت كه پێویسته به‌رده‌وام بێت له‌و گه‌وره‌یی نواندنه و نامه‌وێت له‌گه‌ڵی بكه‌ومه كێبڕكێ به‌ڵام له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گه‌ل هیوایه‌كی بینی و پێویسته ئه‌وه له‌ده‌ست نه‌ده‌ین. داوام لێ‌كرد كه سه‌رۆكی گشتیی من بیه‌وێت ده‌توانێت خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه بۆ كۆنگره‌ی نائاسایی و ببێته سه‌رۆكی گشتیی فه‌خری و سه‌رۆكی فراكسیۆن له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی براگه‌وره-براگچكانهدا. خۆی نه به نه‌خێر و نه به به‌ڵێ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. من ئه‌و داواكارییه‌م پێشكه‌ش كرد و پێموایه خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت".
ئینجه لەبارەی كۆبوونه‌وه‌كەی دوێنێی له‌گەڵ كڵچدارئۆغڵو کە لە ئێواره‌خوانێکدا دوور له چاوی كامێرا‌كان له هۆتێلی JW Marriott به‌ڕێوه‌چوو، به میدیاكارانی راگه‌یاند كه له كه‌شێكی دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چووه و تاوتوێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.