Nazlı Yüzbaşıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا بۆ جاری دووه‌م ئیدانه‌ی مامه‌ڵه‌ی ناشیاوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئایسلاندی كرد به‌رامبه‌ر یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه له لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی توركیا له كۆپنهاگن ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئایسلاند كراوه، هاتووه "ئه‌و جۆره مامه‌ڵه ناشیاوه‌ی له فڕۆكه‌خانه (به‌رامبه‌ر یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا) كرا به‌هیچ جۆرێك قبوڵكراو نییه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یه و هه‌ڵوێستێكی ناشیرینه كه له‌گه‌ڵ رێسا ئاكارییه‌كان ناگونجێت".
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مامه‌ڵه ناشیاوه بووه‌ته هۆی كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی توركیا و به ناوی گه‌ل و وڵاتی توركیاوه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره كراوه و داواش كراوه لایه‌نی ئایسلاند له‌مباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه بدات.