Zehra Melek Çat,Ammar Nas
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند کە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ردا تا 13ی ئاب، 14 هه‌زار و 164 كه‌س ده‌ستگیركراون.
له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمێكدا له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌ی هۆشیاریی سه‌ره‌تایی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، سولەیمان سۆیڵو جه‌ختیكرده‌وه، ئیستانبوڵ یه‌كێكه له ناونیشانه گرنگه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جیهاندا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون له هه‌ڵكشاندایه و گوتی:
"له‌ئێستادا له توركیا تا 13ی ئاب ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون، گه‌یشتووه‌ته 14 هه‌زار و 164 كه‌س. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به‌م جۆره بڕوات، ئه‌و زیانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به مرۆڤایه‌تیی ده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆر و جه‌نگه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت. ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم، تاكه هۆكاری بوونی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، ده‌بێته بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌رمان به‌رده‌وام تواناكانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان زیاتر بكه‌ین".