Nazlı Yüzbaşıoğlu
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا به واژۆكردنی به‌یاننامه‌ی ده‌ستوور كه ده‌بێته ده‌ستپێكی قۆناغی راگوزه‌ری هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازيی و ئۆپۆزسیۆنی مه‌ده‌نیی سووداندا.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه،"خۆشحاڵین به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سوودانی دۆستمان له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی راگوزه‌ردا به‌یاننامه‌ی ده‌ستوور له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازيی و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتیی هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕانكاری واژۆكراوه."
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هیوا خوازراوه له‌قۆناغی ئاینده‌دا حكوومه‌تێكی گشتگر دابمه‌زرێت كه داواكاریی گه‌لی سوودان به‌رجه‌سته بكات و ساتێك زووتر سه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه.