Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك – AA
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان فه‌ره‌یدون سینیریئۆغڵو داوای كرد به‌شێوه‌یه‌ك چاكسازی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا بكه‌ن تا ببێته ئۆرگانێكی زیاتر قسه‌ڕۆیشتوو، دیموكراتی، نوێنه‌رایه‌تیكردن و به‌رپرسیار.
سینیریئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه بڕیاری تاكلایه‌نه له به‌ها هاوبه‌شه‌كان و ریزپه‌ڕی له به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش دووریان ده‌خاته‌وه، گوتی: "سه‌رده‌مێكی نوێی فره لایه‌نی ته‌نها لێره‌وه له سكرتاریه‌تی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌توانین ده‌ست پێ بكه‌ین. سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت ببێته هه‌ستیارتر، كاریگه‌رتر و دیسانه‌وه ببێته رێنیشانده‌ر".
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان فه‌ره‌یدون سینیریئۆغڵو داوای كرد به‌شێوه‌یه‌ك چاكسازی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا بكه‌ن تا ببێته ئۆرگانێكی زیاتر قسه‌ڕۆیشتوو، دیموكراتی، نوێنه‌رایه‌تیكردن و به‌رپرسیار.
فه‌ره‌یدون سینیریئۆغڵو به پێویستیشی زانی سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاریگه‌رتر بێت بۆ رێگه‌گرتن له پێكدادان و قه‌یرانه‌كان.