Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
توركیا ده‌نگۆكان له‌باره‌ی ناچاركردنی په‌نابه‌رانی سوری بۆ وڵاته‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه.
لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا، وەڵامی ئەو ده‌نگۆیانه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دراوهتەوە له‌باره‌ی ناچاركردنی په‌نابه‌رانی سووریی نیشته‌جێی توركیا، كه له‌لایه‌ن چه‌ند ئۆرگانێكی مێدیاییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. لهڕوونكردنهوهكهدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و بانگه‌شانه دوورن له‌ڕاستییه‌وه.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه توركیا ماوه‌ی پێنج ساڵه سنووره‌كانی به‌ڕووی په‌نابه‌رانی سووریادا كردۆته‌وه و به هه‌ستیارییه‌وه پابه‌نده به نه‌ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌وباره‌وه نەکراوە.
هه‌روه‌ها تێیدا باس له‌وه كراوه كه توركیا میوانداریی 2 ملیۆن و 700 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری ده‌كات و له 26 كه‌مپی كاتی له 10 شاری جیاجیادا خۆراك و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی، ره‌خساندنی چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاریی ده‌روونی پێشكه‌شی 270 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌كات.
ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان نیشته‌جیبوون، له‌ژێر پارێزگاریدان و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی بێبه‌رانبه‌ر ده‌یانگرێته‌وه.