Muhammed Boztepe
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی 20 بۆ 27ی ئابدا دژی تیرۆریستانی په‌كه‌كه، 26 تیرۆریست له چالاكی خراون كه پێنجیان گەورە تیرۆریستی رێكخراوه‌كه بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه له میانی هه‌فته‌یه‌كدا، هێزه ئه‌منییه‌كان دوو هه‌زار و 156 ئۆپه‌راسیۆنیان دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجامداوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، 33 كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆریستانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ریزه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا، 23 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێکخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ، سێ هه‌زار و 101 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و قاچاخچێتییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 26 تیرۆریست له چالاكی خراون كه پێنجیان به‌ناوه خوازراوه‌كانی تورك تارق، پۆیراز ئاگیت، تۆرهیلدان، مه‌زڵوم گۆیی و ئهندۆك ناویان له لیستی داواكراواندابووه و له به‌رپرسانی باڵای په‌كه‌كه بوون له چالاكی خراون.