Zehra Melek Çat,Hatice Şenses Kurukız
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مه‌ی ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ئه‌نجامدراوه و تیایدا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، بابه‌ته هه‌نووكه‌یی و ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكراوه.
ئه‌ردۆغان و مه‌ی به‌گرنگییه‌وه باسیان له په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان كردووه.
هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و هاوتا بەریتانییەکەی كۆببنه‌وه.
هاوكات له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، دواپێشهاته‌كانی ئیدلب بە تایبەتی و سووریا بە گشتی تاوتوێكراوه.