Ahmet Sertan Usul
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له توركیا، هه‌زار و ٦٧١ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٥٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە. به‌پێی زانیارییه نوێكراوهكان، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا لە توركيا، ١١٥ هەزار و ٣٢٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٦٧١ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراون.
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٧ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و ٣٩٦ تووشبووش چاكبوونه‌وه. كۆى گشتیى ٢٩٨ هەزار و ٣٦٨ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١١ مليۆن و ٩٦١ هەزار و ٦٧٠ پشكنينى ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٤٠ هەزار و ٤٥٠ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە نۆ هەزار و ١٤ حاڵه‌ت. هاوكات ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤١٨ نەخۆشن و ژمارەى كه‌یسه چالاكەكان ٣٣ هەزار و ٦٨ه.
به‌پێی زانیارییه ههفتانهكان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥,٩ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٧ـه. رێژەى پڕبوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٥،٤ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٢،٧ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٤ـه.