Sangar Hamad Azeez
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
قۆنیا - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی سه‌ر مزگه‌وتێک له میسر گوتی: "توركیا له پاڵ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی میسردایه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه. هەر وه‌ك چۆن تاکو ئه‌مڕۆ بەردوام بووه له‌مه‌ودوایش ئاماده‌یه بۆ هه‌موو جۆره هاریكارییه‌ك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
بۆزداغ بەشداری لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی مزگەوتی زەلیخا ئاکپنار کرد لە زانکۆی نەجمەدین ئەربەکان لە قۆنیا و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا بەکر بۆزداغ باسی لە گرنگی پرۆژەکە و مێژووی ئیسلامی کرد‌و گوتی : "بەم بڕیارە نوێیەی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی، ماوەی ئەم هەفتەیەی لە رۆژێکیدا حەزرەتی پێغەمبەر تیایدا لەدایکبووە و زەمین و جیهانی شکۆدار کردووە، 'هەفتەی مەولودی نەبەوی' بەپێی رۆژژمێری کۆچی کاری پێ دەکرێ نەک رۆژژمێری زایینی. هەفتەی داهاتوو لەمبارەیەوە گۆڕانکاری روو دەدا و لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ئەم یادە پڕشکۆیە بەپێی رۆژژمێری کۆچی بەرز رادەگیرێ".
ناوبراو نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی دونێی وڵاتی میسر و گوتی: "توركیا له پاڵ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی میسردایه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه. هەر وه‌ك چۆن تاکو ئه‌مڕۆ بەردوام بووه له‌مه‌ودوایش ئاماده‌یه بۆ هه‌موو جۆره هاریكارییه‌ك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".