12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه له رێگای ئاراسته‌كردنی ژمارەیەک مووشه‌كه‌وه ئێواره‌ی ١١ی ئادار كرایه سه‌ر سهربازگەی تاجی له عێراق كه سه‌ربازانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش و نێرده‌ی ناتۆ تیایدا جێگیركراون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا جگه له ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه به پێویستیشی ده‌زانێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق چی زووه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه بدۆزنه‌وه و بدرێنه دادگا و هه‌موو رێوشوێنێكیش بگرنە به‌ر بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی هێرشی له‌مجۆره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هیواشی خواستووه، هێرشهکە كه سه‌ربازانی بیانی به ئامانج گرتووه كه رۆڵیان هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێنانه‌دی سه‌قامگیری له عێراق، نه‌بێته مه‌ترسی بۆسه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
له ئاكامی هێرشه‌کەدا، سێ سه‌رباز کوژران و ١٢ی دیكه‌یش برینداربوون.