Tanju ÖzkayaAli Kamal
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨٣ هەزار و ٤١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٤ هەزار و ٤٩٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٣ هەزار و ٤١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٤ هەزار و ٤٩٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هه‌شت هەزار و ٩٠٨ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ١٥٥ هەزار و ٣٣٨ كه‌س بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٥ مليۆن و ٣١٥ هەزار و ٥٦٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٢٧٠ هەزار و ١٠١ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢١ هەزار و ٨٧٩ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٤١٠ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٣ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٤،٢ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦١،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٢،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
- "ژماره‌ی ئه‌و نهخۆشانهمان كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره روو له داكشانه"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ هەزار و ٤٧٧ نەخۆشى نوێمان هەيە. ژماره‌ی ئه‌و نهخۆشانهمان كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره روو له داكشانه. په‌یوه‌ست به دابه‌زینی ژماره‌ی ئه‌و نهخۆشانهمان كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، ژماره‌ی قوربانییانیشمان روو له كه‌مبوونه. له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكمان هه‌بێت، پێویسته پێكه‌وه و به‌رده‌وام به‌ره‌نگاریی بكه‌ین".