Hemın Othman Mohammed
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
وه‌زاره‌تی كار و ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی توركیا، مۆڵه‌تی كاركردنی دا به سێ هه‌زار و 800 په‌نابه‌ری سووری كه هه‌لومه‌رجی پێویستیان هه‌یه و داوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كار كردنیان كردبوو.
سوورییه‌كان كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه وڵاته‌كه‌یان جێهیشتووه و ئاواره‌ی توركیا بوون، سوودمه‌ند بوون له‌و چاكسازیانه‌ی كه وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كاركردنیان له توركیادا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له 15ی كانوونی یه‌كه‌مدا له رۆژنامه‌ی فەرمی توركیا بڵاو كرایه‌وه، سێ هه‌زار و 800 په‌نابه‌ری سووری كه هه‌لومه‌رجی پێویستیان هه‌یه و داوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كاركردنیان كردبوو، ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌و مۆڵه‌تی كاركردنه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاری سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیاوه دراوه به په‌نابه‌رانی سووری، كه‌رته‌كانی بیناسازی، رستن و چنین و به‌رهه‌مهێنان ده‌گرێته‌وه.
مۆڵه‌تی كاركردنه‌كه لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی ساڵێكه و له كاتی ته‌واوبوونیدا ده‌توانرێت نوێ بكرێته‌وه به‌ڵام له‌بری مۆڵه‌تی نشینگه به‌كار ناهێندرێت.