Burak Akay
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
چاناککالە- AA
لە کەناراوەکانی گەرووی چاناککالە دوو کەشتی پێكیاندا دا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، کەشتییەکی بارههڵگر کە گهنمی بار كردووه و ئاڵای دورگەکانی مارشاڵی پێوە بووە و لە رووسیاوە بەرەو میسر کەوتووەتەڕێ، خۆی کێشاوە بە کەشتییەکی دیكهدا كه فۆسفاتی بار كردووه و بەهەمان شێوە ئاڵای دورگەکانی مارشاڵی پێوەبووە و لە مەغریبەوە بەرە شاری سامسونی تورکیا بەڕێکەوتووە.
دوای رووداوەکەش کاپتنی کەشتییەکان، بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاریی هاتوچۆی کەشتییەکانی گەرووی چاناککالەیان لە رەوشەکە ئاگادار کردووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە پیسبوون یان پیسنەبوونی ئاوی دەریاکە دەکەن و زەرەر و زیانی کەشتییەکان دیاری دەکەن.