Serkan Avci
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
مێرسین – AA
سێ كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاریی كردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه و داعش له مێرسین ده‌ستگیر كران.
فه‌رمانده‌ییی گشتیی جه‌ندرمه‌ی مێرسین بڵاوی كرده‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی كۆماریی مێرسین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌ست پێ كردووه كه هاوكاری په‌كه‌كه و داعش ده‌كه‌ن.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سێ تۆمه‌تبار له ناوچه‌كانی تۆرۆسڵار، ئاكده‌نیز و یه‌نیشه‌هیر ده‌ستگیر كراون.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كانیش، ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری دیجیتاڵی و به‌ڵگه‌نامه دۆزراونه‌ته‌وه.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباران له فه‌رمانده‌ییی جه‌ندرمه به‌رده‌وامه.