Halil Demir
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
بە مەبەستی دەستگیرکردنی ٧٦ گومانلێکراو کە لە چوارچێوی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی زانکۆی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، لە ٢٦ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکات ئەنجامدرا کە ناوەندەکەی ئیستانبوڵە.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵ و نووسینگەی تاوانە رێکخراوەییەکان و تیرۆر سەبارەت بە پێکهاتەی زانکۆی فەتۆ بەڕێوەدەچێت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٦ ئەکادیمیست و کارمەندی ئیداریی دەرکرا کە هەندێکیان هێشتا لەسەر کارن و دەرکەوتووە پەیوەندیان بە رێکخراوەکەوە هەیە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی ئاسایشی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لە ٢٦ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیيان ئەنجامدا کە ناوەندەکەی ئیستانبوڵ بوو.
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران و، گەڕان و پشکنین لە ناونیشانەکانیاندا ئەنجامدرا.