Sertaç Bulur
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانە رێکخراوەکان سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش، ئۆپەراسیۆنی ''زەهر-٢''ی بۆسەر ٥٦٣ ناونیشان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجام دا کە بەکاردەهێندران بۆ بەرهەمهێنان، فرۆشتن و لە کۆگانانی مەی (کحولی) نایاسایی.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیمەکانی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانە رێکخراوەکان لە ٨١ پارێزگادا، ئۆپەراسیۆنی ''زەهیر-٢''یان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەکی زۆر گومانلکراو کە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی هەبوو لەسەریان دەستگیرکران.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانە رێکخراوەکان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ''زەهیر'' و ''زەهیر-٢''دا، ئۆپەراسیۆن بۆسەر هەزار ناونیشان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجامدراوە و زیاتر لە ١٠٠ کەس دەستگیرکراون.