Bekir Aydoğan
09 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2024
ئیستانبوڵ - AA
بە پێی ئەو داتایەنەی کە پێگەی ئەلیکترۆنی دەزگای هەمەهەنگی چالاکییەکانی دەوڵەت سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، تورکیا زۆرترین یارمەتی مرۆیی دوای هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەم گەیاندووەتە خەڵکی کەرتی غەززە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەو پێگەیە بڵاو کراوەتەوە، تورکیا لە ڕێزبەندی یەکەمین وڵاتدایە کە یارمەتییە مرۆییەکانی گەیاندووەتە کەرتی غەززە و لەسەدا ٢٦ی هاوکارییەکان هی تورکیا بووە.
ئەوە لە کاتێکدا ئیسرائیل تا ئێستاش رێگری دەکات لە گەیاندنی یارمەتییەکان و تەنیا ڕێگە بە برێک کەم لەو یارمەتییانە دەدات کە بگەن بە دەستی خەڵکی غەززە.
لە پاڵ تورکیا، ئیماراتیش بە ڕێژەی لەسەدا ٢٦ بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیا لە ڕێزبەندی یەکەم دایە.
دوای تورکیا و ئیمارات، سعوودیە بە لەسەدا ١٥ی هاوکارییەکان، و قەتەر بە لەسەدا ٧، لە ڕێزبەندەکەدان.
لەپاڵ ئەوەشدا تورکیا ٧ی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیشی ڕەوانەی کەرتی غەززە کردووە.
لەم میانەدا، سێ هەزار و ٢٠٤ نەخۆش کە ٧٢٥ کەسیان لەگەڵدا بوون، لە لایەن تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ میسر و ئیمارات لە کەرتی غەززەوە گواستراونەتەوە.