Sangar Hamad Azeez
15 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئەپلیکەشینی (ByLock ) لەناو مۆبایلەکانیان کە بۆ گۆڕینەوەی زانیاری بەکاریان دەهێنا، ٣٣ گومانلێکراوی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ دەستگیر کران.
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لە فەتۆ لە دامەزراوەکانی حکوومەتدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٣ کارمەندی پێشووی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی زانستی و تەکنەلۆجی تورکیا کە ئەپلیکەیشنی''بایلۆک''یان بەکارهێناوە، دەرکرا و بۆ ئەم ئامانجەش ئۆپەراسیۆنێک لە شەش پارێزگا کە ناوەندەکەی لە شاری ئەنقەرەیە، دەستی پێ کرد.
بڕیارە کاری لێکۆلینەوە لە گومانلێکراوەکانیش لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.
راشگەیەنرا کە تەواوی کارمەندانی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی زانستی و تەکنەلۆجی تورکیا کە دەستگیرکران، پێشوتر بە هەمان تۆمەت لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە.