Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2016
وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی توركیا جه‌وده‌ت یڵماز، وه‌زیری ژینگه و شارسازی فاتما گیولدهمهت ساری و وه‌زیری كلتور و گه‌شتوگوزار ماهیر ئوناڵ كه به‌مه‌به‌ستی دیداری جۆراوجۆر له دیاربهكرن، سه‌ردانی پارێزگایان كرد.
بڕیاره وه‌زیره‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی پارێزگا، له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و فه‌رمانگه حكوومییه‌كاندا بەشداری بکەن و دواتر بۆ رۆژنامه‌نووسان دەربارەی ئەم سەردانەیان و تەوەر و ئەنجامەکان بدوێن.