توركيا

"تورکیا لە بواری داددا بەرەو باشتر دەڕوات"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران، قۆناغی نوێ و سیستەمی نوێ بەهێز تر دەبێت و ئامانجمان ئەوە دەبێت کە کارەکان زیاتر بە یاسایی بکرێن و دادگا زیاتر بێ لایەن بێت".

Sangar Hamad Azeez  | 25.04.2018 - نوێکردنەوە : 26.04.2018
"تورکیا لە بواری داددا بەرەو باشتر دەڕوات"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران، قۆناغی نوێ و سیستەمی نوێ بەهێز تر دەبێت و ئامانجمان ئەوە دەبێت کە کارەکان زیاتر بە یاسایی بکرێن و دادگا زیاتر بێ لایەن بێت".

ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەشداری لە مەراسیمی ساڵرۆژی دامەزراندنی ٥٦مینی دادگای دەستووری کرد و تیایدا گوتارێکی پیشکەشکرد.

سه‌ركۆماری توركیا جەختی کردەوە لەوەی کە دوای هەڵبژاردن تورکیا بەهێزتر دەبێت و گوتی:"دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران، قۆناغی نوێ و سیستەمی نوێ بەهێز تر دەبێت و ئامانجمان ئەوە دەبێت کە کارەکان زیاتر بە یاسایی بکرێن و دادگا زیاتر بێ لایەن بێت".

ئه‌ردۆغان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ پرسی سووریا و ئاواره‌بوونی ملیۆنان هاووڵاتی ئه‌م وڵاته‌ كرد و گوتی: ماوەی حەوت ساڵە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پەنابەری سووریا لەلایەن تورکیاوە داڵدەدراوە. گەر لەو بابەتە تورکیا تەنیا مابێتەوە پێویستە هەموومان بیری لێبکەینەوە".

لە کۆتاییدا ئەردۆغان سوپاسی ئەو نوێنەرە بیانییانەشی کرد کە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کردبوو.






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın