Burcu Çalık Göçümlü,Merve Yıldızalp Özmen,Abdullah Abdulmanaf Shukur
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٨ ھەزار و ٥٩٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ١١ ھەزار و ٧٧٠ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٦٤ کەسیش بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٨ ھەزار و ٥٩٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە.
راشگەیەندرا پشکنینی ١١ ھەزار و ٧٧٠ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٦٤ کەسیش بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستداوە.
ھەربەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٢٣٠ نەخۆش. دوای تەواوبوونی چارەسەری پزیشکیی/ماوەی کەرەنتینی حەوت ھەزار و ٢٩١ تووشبوو، کۆی گشتیی چاکبووەوەکان لە کۆرۆنا، بۆ دوو ملیۆن و ٦١٦ ھەزار و ١٣٩ کەس بەرزبوویەوە.