Ali Rıza Akkır
29 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
موغلا - AA
لە شارۆچکەی فەتحییەی سەربە پارێزگای موغلا، ٣٢ کۆچبەری نایاسایی لەدوای لەکارکەوتنی بەلەمە لاستیکییەکەیان و نزیکبوونەوەیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەکە، رزگارکران.
تیمەکانی فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی بەھۆی لەکارکەوتنی ماتۆری بەلەمە لاستیکییەکەیان گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئەو شارۆچکەیە، دەستیان بە جوڵەکرد.
تیمە پەیوەندیدارەکان توانیان ٣٢ کۆچبەری نایاسایی لە نێو ئەو بەلەمە لاستیکییە رزگاربکەن.
دوای تەواوبوونی رێکارەکانیان، کۆچبەرە نایاساییەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کران.