AA ,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگەیاند "تورکیا پێویستی بە دۆخێکی نوێ و پارتێکی نوێ نییە، بەڵکو پێویستی بەوە هەیە درێژە بە رێگاکەی بە مکوڕیی و باوەڕەوە بدات. ئەگەر ئەوانەی نیازیان هەیە نازانن و نایبینن، با وەک هۆشدارییەک بیریان بهێنمەوە؛ پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بەڕووی دامەزراندنی پارتێکی نوێ‌دا داخراوە".
دەولەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند ''مشتومڕی سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی سیستمی حكوومه‌ت له‌سه‌ره‌تاوه، سوودی نابێت بۆ وڵات و گه‌ل و دیموكراسی''.
ده‌وله‌ت باخچه‌لی گوتی: "بۆچونمان روونە، تا كۆتایی لەگەڵ هەنگاوە راستگۆیەكانی بەهێزكردن و بەرەوپێشبردنی سیستمی حكوومەتی سەركۆماریداین و پشتیوانیی دەكەین".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په راشیگەیاند "تورکیا پێویستی بە دۆخێکی نوێ و پارتێکی نوێ نییە، بەڵکو پێویستی بەوە هەیە درێژە بە رێگاکەی بە مکوڕیی و باوەڕەوە بدات. ئەگەر ئەوانەی نیازیان هەیە نازانن و نایبینن، با وەک هۆشدارییەک بیریان بهێنمەوە؛ پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بەڕووی دامەزراندنی پارتێکی نوێ‌دا داخراوە".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی لە کۆتاییشدا گوتی: "هەڵبژاردنی پێشوەخت نییە، لاپەڕەی هەڵبژاردن لەگەڵ ٢٣ی حوزەیراندا تا ٢٠٢٣ داخراوە".