Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
13 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: "براوه‌ی هه‌لبژاردنه‌كه‌ی 31ی ئادار به جیاوازییه‌كی ئاشكرا هاوپه‌یمانی جمهووره".
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: "مه‌هه‌په زهرداوهكانی كرده ده‌ره‌وه، له چه‌ماوه‌كان رزگاریبوو. زۆر سوپاسی خوا ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی سه‌قامگیر، عیرفانیی و باوه‌ڕدار به‌رده‌وام بوو. براوه‌ی هه‌لبژاردنه‌كه‌ی 31ی ئادار به جیاوازییه‌كی ئاشكرا هاوپه‌یمانی جمهووره".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كلتووری دیموكراسیمان دووچاری نوشوست بكرێت و، چاو بپۆشین له گه‌نده‌ڵی به به‌ڵگه و سه‌لمێنراوی سندوقی ده‌نگدان ".
باخچه‌لی راشیگه‌یاند: "خنكاندنی پڕۆسه دیموكراتییه‌كان له نێو لێڵیدا، خراپكردنی كۆششی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه و هه‌ڵبژاردنی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر سندوقه‌كان، ره‌نگه رێگه بۆ ئه‌نجام و كێشه‌گه‌لی ئه‌وتۆ كه نه‌توانرێت له ژێر باری بێینه ده‌ره‌وه، خۆشبكات".
دواتر گوتی: "چاره‌نووسی هاوپه‌یمانی جمهوور یه‌كتربڕه له‌گه‌ڵ هێڵی چاره‌نووسی توركیادا. ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته سه‌ر رێی زیلله‌ت و عیلله‌ت، به‌ره‌ی شه‌ڕی یه‌كگرتوون دژ به توركیا. رێگای ئه‌وان ره‌شه و راسته‌وخۆ به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌ڕوات".
راشیگه‌یاند: "كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵبژێردراوه كه هێشتا له تۆمه‌ته‌كانی دژی پاكنهبووهتهوه و له‌رووی یاساییه‌وه بێ‌تاوان ده‌رنه‌چووه. به باوه‌ڕی ئێمه رهنگنهدانهوهی ئیراده‌ی شاره‌وانی ناوچه‌كان له‌سه‌ر گه‌وره‌شاره‌وانی، مایه‌ی سه‌ر لێشێوان و لاوازییه‌كی دیموكراسییه. ئه‌مه پێویستی به چاككردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه هه‌یه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په هه‌روه‌ها گوتی: "گه‌نده‌ڵی رێكخراو له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ئاشكرابووه. له بویوكچوكمهجه و ماڵته‌په خراونه‌ته كیسه‌وه. ئه‌و هه‌ژماری ده‌نگانه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئاشكرای كردووه جیاوازی روونیان له‌نێودایه، ئه‌وه‌یش سێبه‌ری خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵ".
پاشان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجامه‌كان له چوارچێوه‌ی تێگهیشتنێكدا كه له ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌دا ئاسووده‌یی به‌رهه‌منه‌هێنێت، به‌ره‌وپێشبچێت، ده‌كرێت دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ وه‌ك چاره‌سه‌ر بیری لێبكرێته‌وه".