Zana Natık Kerem
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئەنتاڵیا ــ AA
تورکیا ھەوڵدەدات، قەڵای "ئالانیا" کە مێژووییەکەی بۆ سەردەمی ھلنستی دەگەڕێتەوە، بخاتە ناو لیستی کەلەپووری رۆشنبیری جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٠دا، رێکخراوی یونسکۆ ناوی قەڵای "ئالانیا"ی بە شێوەیەکی کاتی خستبووە ناو لیستی کەلەپووری جیھانیيەوە.
قەڵای ئالانیا رووبەری دەبێتە ١٠ ھەکتار زەوی کە لە سەردەمی ھلنستی(٣٢٣ پێش زاینی ــ ١٤٦ پێش زاینی" بنیات نراوە، ھەروەھا بەدرێژایی شەش کیلۆمەتر شوارە بە دەورووبەری قەڵاکە دەبنرێت و ژمارەیەک شارستانی پێدا تێپەڕیووە لە نێویاندا، رۆمانی، بیزەنتینی، سەلجوقی، عوسمانی.
سەرپەرشتیاری کارەکانی گەڕان بە دوای شوێنەوارەکان کە لە دەورووبەری قەڵای "ئالانیا" راگری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان لە زانکۆی ئاک دەنیز لە پارێزگای ئەنتاڵیا، دکتۆر عوسمان ئار ئوشار رایگەیاندووە کە لەگەڵ بەردەوامی کارەکانی گەڕان بە دوای شوێنەوارەکان لە دەورووبەری قەڵای ئالانیا،١٤٠ ھەزار گەشتیار مانگانە سەردانی قەڵاکە دەکەن.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، عوسمان ئار ئوشار گوتی: "کارەکانی گەڕان بە دوای شوێنەوارەکان لە قەڵاکە وا بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە بەردەوامە، کارەکانی ھەڵکۆڵین بۆ ئەمساڵ ماوەیەک بەرلە ئێستا کۆتاییان ھات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی کارەکانی ھەڵکۆڵین لەمساڵدا، گەرماۆییەک کە مێژووییەکەی بۆ سەردەمی سەلجوقی (١٠٣٧ ــ ١١٩٤) دەگەڕیتەوە، لە قەڵای ئالانیا دۆزراوەتەوە.