Hakan Sarı
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
وان – AA
پشکووتنی گوڵە شلێرەکان لە شاری گەواش سەربە پارێزگای وان، سروشتی ناوچەکەیان رازاوەتر و رەنگینتر کردووە.
ناوچەی دیلمەتاش لە شاری گەواش بووە شوێنی گەشتی ئەمجارەی گرووپی وەرزشیی سروشتیی دۆڵ کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ناو سروشت و شوێنەوارە مێژووییەکان دەستیان پێ کردووە.
بەشداربووانی گەشتەکە لە رێگای کامێرا و کامێرای مۆبایلەکانیانەوە، دیمەنی گوڵە شلێرە پشکووتووەکانیان تۆمار کرد.
سەرۆکی گرووپی وەرزشیی سروشتیی دۆڵ، عومەر دەمەز بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم جۆرە گوڵە لە بەرزاییەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەڕوێن، گوتی: "گوڵە شلێرەکان جوانییەکی تایبەتیان بە سروشتی ناوچەکە بەخشیووە و پاراستنی ئەم جۆرە رووەکە ئەرکی سەرشانی هەموو کەسێکە".
لای خۆیشیەوە سروشتدۆشت، بەهار جەفا یاڤوز بە ئاماژەدان بەوەی کە ناوچەکە خاوەن سروشتێکی ئێجگار دڵڕفێنە، گوتی: "پشکووتنی گوڵە شلێرەکان -کە دەگمەنن- ئێمەی سەرسام کردووە".