قودس
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ و وەزیری بەرگری مۆشێ یالۆن بەشدار رێورەسمی بە خاك سپاردنی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیلیان كرد و لەوێ ناتانیاهۆ كۆنگرەیهكی رۆژنامەوانی رێكخست.
نەتانیاهۆ گوتی: "ئهو كارهی دەستمان پێكردوە، دهیگهیهنینه ئامانج و سەقامگیری لە باشووری وڵات دهپارێزین. پێویسته بۆ رۆژانی سەخت و ناخۆش هەموومان وەك ئەمرۆ بەهێزبن. بۆ بەرگریكردن له خانووی خۆمان شهڕ دەكەین. هێزەكانمان لە گۆڕهپانی جەنگ بە شێوازێكی باش مامهڵه دهكهن. پێویستە سەربازانی ئیسرائیلی بزانن كە خەلكی ئیسرائیل پتشگیری و دوعایا بۆ دهكات."
نەتانیاهۆ ئاماژهی به پشتگیری وڵاتانی نێودەولەتی بۆ ئیسرائیل كرد و گوتی: "وڵاتانی فەڕەنسا، ئەمریكا، ئەڵمانیا و كەنەدا ئاشكرایانكرد كە ئیسرائیل مافی خۆ پاراستنی هەیە. بەرپرسی ئەم شەڕ و پێكدادانە حەماسە."
دوای كۆنگره رۆژنامهوانییهكه، نووسینگەی ناتانیاهۆ ئاشكرایكرد كە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دێڤد كامیرۆن پشگیری لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئیسرائیل دەكات.