Ömer Faruk
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
ساكاریا - AA
سه‌باره‌ت به رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كارگه‌ی یارییه ئاگرینییه‌كان له قەزای هه‌نده‌ك سنووری پارێزگای ساكاریا، دوو خاوه‌ن كارگه‌كه ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان ده‌ستبه‌سه‌ركرا و ئه‌وی دیكه‌یان به مه‌رج ئازادكرا.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی نێو كارگه‌كه، به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ساكاریا، دوێنێ دوو كه‌س له خاوه‌نه‌كانی كارگه‌كه ده‌ستگیركران و دوای كاره‌كانی جه‌ندرمه ره‌وانه‌ی دادگاكران و كاره‌كانی داواكاری گشتیی له‌باره‌یانه‌وه ته‌واوكرا.
به‌داوای ئازادكردنی به مه‌رجی یه‌كێك له تۆمه‌تباران كه 'ئا.ر.ئ.ج' ی باوكێك بوو و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كوڕه‌كه‌ی 'ی.ج' ره‌وانه‌ی دادگای ئێشكگركران.
گومان‌لێكراو ی.ج به‌تۆمه‌تی ''بوونههۆکاری گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی زیاتر له كه‌سێك به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه'' ده‌ستبه‌سه‌ركرا و باوكیشی به مه‌رج ئازادكرا.
كاتژمێر ١١:١٥ی رۆژی سێی تهمووز، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی یارییە ئاگرینییەکان له پارێزگای ساكاریا رووی دا كه رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی ١٥ دۆنمه و له دووری ٥٠ كیلۆمه‌تر له زۆر شوێنی شاره‌كه هه‌ستی پێ كرا. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢٢ كه‌س برینداربوون كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ كرا، له‌ئێستادا ته‌نها چوار كه‌س له برینداران لە نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رکردنیان درێژه‌ی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، چوار تۆمه‌تباری دیكه كه بریتیبوون له به‌ڕێوه‌به‌رێكی به‌رپرس، پسپۆڕێكی ئاسایشی كار و دوو سه‌رپه‌رشتیاری وه‌ستا، به تۆمه‌تی ''بوونههۆکاری گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی زیاتر له كه‌سێك به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه'' ده‌ستبه‌سه‌ركران.