Erdal Türkoğlu
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
هاتاى - AA
ئەرجان بايات كە يەكێكە لە بەرپرسیارانى هێرشى تيرۆريستى سەر شارۆچكەى رەيحانلى سەربە پارێزگاى هاتاى لە ساڵى ٢٠١٣، كە بووە هۆى گيانلەدەستدانى ٥٣ كەس، بە تاوانى "هەوڵدان بۆ كوشتنى بە ئەنقەست" لە ساڵى ٢٠١٢دا لەگەڵ تاوانى دۆسيەكانى هێرشە تيرۆريستييەكەى رەيحانلى و بەو تۆمەتانەى دراوەتەپاڵى، دەستگيركرا.
رێکكارەكان لەگەڵ ئەرجان بايات کە یەکێکە لە بەرپرسیارانی هێرشە تيرۆريستييەكەى ١١ى ئايارى ٢٠١٣ى رەيحانلى لە پۆليس كۆتاييهات.
بايات، كە لە ژێر رێوشوێنێكى ئەمنى توند وتۆڵدا گواسترايەوە دادگاى هاتاى، بە تۆمەتەكانى "هەوڵدان بۆ كوشتنى بە ئەنقەست" لە شارۆچگەى سامانداغى لە ساڵى ٢٠١٢ و دۆسيەى هێرشە تيرۆريستييەكەى رەيحانلى دەستگيركرا.
ئەرجان بايات، كە ناوى لە ليستى "شين"ى داواكراوانى تيرۆردايە، پێرێ لە هاتاى لە سەر سنوورى سووريا لەلايەن يەكە سەربازييەكانى سنوور دەستگيركرابوو و رادەستى پۆليس كرابوويەوە.
لە ١١ى ئايارى ساڵى ٢٠١٣دا دوو تەقينەوەى تيرۆريستى لە شارۆچكەى رەيحانلى لە پارێزگاى هاتاى ئەنجامدرا و بووە هۆى گيانلەدەستدانى ٥٣ كەس و برينداربوونى ژمارەيەكى زۆرى خەڵكى سڤيل.