Murat Paksoy,Berk Özkan
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ ـ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "لە دوای ھەوڵ و فیداکاریەکی زۆر ناوچەکانی ئارام لە سووریا پێکھێنرا و ئەمڕۆش بوونەتە ئاسوودەترین شوێن بۆ ژیان لەو وڵاتە".
سەرکۆماری تورکیا لە میانەی بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆنفرانسی جیھانی پزیشکی تورکی لە ھۆتێل رۆنیسانس پۆڵات لە ئیستانبوڵ، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان، لە گوتارەکەیدا باسی لە ریزبەندی تورکیا کرد لە سەر ئاستی جیھان لە رووی تەندرووستی و خزمەتگوزارییەکانی تەندرووستی و ئاماری پرۆژە تەندرووستییەکانی خستە ڕوو لەسەردەمی دەسەڵاتی ئاک پارتی.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوچەکە و قەیرانی سووریاش، ئەردۆغان گوتی:
"لە دوای ھەوڵ و فیداکاریيەکی زۆر ناوچەکانی ئارام لە سووریا پێکھێنرا و ئەمڕۆش ئەو ناوچانە بوونەتە ئاسوودەترین شوێن بۆ ژیان لەو وڵاتە. ئەوانەى لە ماوەى هەشت ساڵدا جگە لە داخستنى سنوورەكانيان بەڕووى پەنابەرە سوورييەكان هيچ شتێکی تريان نەكردووە، بە داخەوە ئەمڕۆش رێگرى دەكەن لە گەڕانەوەى ئەو پەنابەرانە بۆ ناو خاك و وڵاتى خۆيان. بە درێژای قەیرانی سووریا، لە ھاویشتنی ھەر ھەنگاوێکماندا ئێمە بە تەنیا بەجێ ھێڵدراین".
ئەردۆغان لەبارەی رووداوی سووتانی شەمەندەفەر لە پاکستان گوتی: "٦٥ برامان لە پاکستان بە ھۆی رووداوی سووتانی شەمەندەفەر گیانیان لە دەستداوە، خودای گەورە لێیان خۆش بێت و ھیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم".