Rewa Mahmut Hasan
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
ئورفا - AA
بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی کە شەوی رابردوو لە ناو باخچەی شوققەكانی داواكارانی گشتی لە شارۆچكەی ڤیرانشەهیری سەربە پارێزگای ئورفا روویدا، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و 15 ی دیکە بریندار بوون. لەدوای دەرکەوتنی رۆژ، زەرەر و زیانی ماددی تەقینەوەکە زیاتر بەدیارکەوت.
تەقینەوەکە شەوی رابردوو، كاتژمێر 20:45 لە شوققەكانی داواكارانی گشتی لە گەڕەكی یەنیشەهیری شارۆچكەی ڤیرانشەهیری سەربە پارێزگای ئورفا روویدا و زەرەر و زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە و لە شوێنی تەقینەوەکە چاڵێکی گەورەی دروست کردووە.
لە ئێستادا ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی تەقینەوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و رێگای هاتوچۆیان گرتووە، لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە لا دەبرێن و دەست کراوە بە پاککردنەوەی ناوچەکە.
ئەوەی دەبینرێت، هەندێک لە هاووڵاتیانی گەڕەکەکە ئاڵای تورکیایان بە ماڵەکانیاندا هەڵواسیوە.