Sangar Hamad Azeez
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
ئۆتۆمبێلێک لە نزیک زانکۆی ئەرجییەس لە قەیسەری تەقیەوە .
بە گوێرەی زانیارییەکان، له به‌رده‌م كه‌مپی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی ئه‌رجییه‌س له شاری قه‌یسه‌ری ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە تەنیشت پاسێک کە هاووڵاتی سڤیل و سەبازی لەنێودابوو تەقیەوە.
رووداوەکە کە کوژراو برینداری لێکەوتەوە، دەست بەجێ ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و تیمەکانی فریاگوزاری بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتن.
دوا بەدوای رووداوەکەش پۆلیسی توركیا، گه‌مارۆی ته‌واوی شوێنی رووداوه‌كه‌ی دا و رێوشوێنی ئه‌منی تووندیان گرته‌به‌ر.
هاوکات پارێزگاری قەیسەری سولەیمان قامچی و بەڕێوبەری ئاسایشی شارەکە ئیبرام کولولار گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆلینەوەیان لەبارەی رووداوەکە دەست پێ‌کرد.