Hadi Şengül,Hemın Othman Mohammed
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
نزمترین پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس تۆماركرا، كه 22 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی وه‌رگیراوه، ئه‌مڕۆ به‌گشتیی ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌ورێكی به‌ش به‌شی زۆری ده‌بێت و كاته‌كانی به‌یانی و شه‌و ناوچە به ناوچە ته‌م و ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا ناوبه‌ناو به‌فرێكی كه‌م ببارێت.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما به شه‌ودا له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بەم شێوەیە بوو: ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس 22 پله، ئه‌رده‌خان 21، ئاگری 18، ئیدر 12 و ئه‌رزینجان 9 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی رۆرههڵاتی ئانادۆڵو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بێت: ئه‌رزه‌ڕۆم 10، قه‌رس 7، ئه‌رده‌خان 10، ئاگری 6، ئیدر 4 و ئه‌رزینجان 2 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بێت.