Bülent Mavzer
18 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2025
ئیغدر - AA
چیاکانی ئاراس لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، کەوتوونەتە ژێر کاریگەری تەمی چڕ، ئەوەیش دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی دروستکردووە.
ئەم چیایانە کە سنوورەکانی ئیغدر و ئاگری پێکدەهێنن و تا ئەرزەڕوم درێژ دەبنەوە، لە هەموو وەرزێکدا جوانی جیاوازیان هەیە.
ئەم چیایانە کە میوانداری ژمارەیەکی زۆر سروشت دۆست و وەرزشوان دەکەن، بەتایبەتی لەم وەرزەدا بە دیمەنەکانی بەفر و تەم بوونەتە جێی سەرنجی هاووڵاتیان.
دیمەنی چیاکانی ئاراس کە زیاد لە دوو هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزن، لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە وێنەیان گیرا.