Ramal Mahmood
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
ئاگری - AA
دوای ئەوەی بەفر بەچڕی لە شارۆچکەی ئەلەشکیرت باری، بەفر بەشی زۆری شارۆچکەکەی داپۆشیوە.
شەوی رابردوو باران لە ئەلەشکیرت باری، بەیانی ئەمڕۆش بەفر باری و تەواوی شارۆچکەکەی داپۆشی.
چیای کۆسەداغ کە ٢٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەکە دوورە و سێ هەزار و ٤٣٣ مەتر لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە، بە بەفر داپۆشراوە.
هاووڵاتی موراد قەرەکوش، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لەدوای بارانی بەخوڕ لە ئەلەشکیرت کەشوهەوا ساردی کرد و رێگەی چیای کۆسەداغ بە بەفر گیرا، گوتیشی: "لەمەودوا ئیتر تارای بەفر سەرڕووی چیای کۆسەداغ جێ ناهێڵێت. کاتی داگیرساندنی سۆبا و گەرمکەرەوەکانی دیکەیە".