Rewa Mahmut Hasan,kadir shareza
03 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2016
دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکان و شەڕ و پێکدادانەکانی شارۆچکەی جزیر، هاووڵاتییان دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان و دەست دەکەن بە نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان.
لە ١٤ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٥ەوە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە شارۆچكەی جزیر جێبەجێ كرا و بەردەوام ئۆپەراسیۆنەكان ئەنجام دەدران. لەئێستادا هاووڵاتییان لە سەعات 5ی سەرلەبەیانی تا 7:30ی خولەكی شەو دەتوانن هاتوچۆ بكەن و ئەوانەشی كە بەنیازی گەڕانەوەن بۆ شارۆچكەكە، لەدوای لێكۆڵینەوە لە ناسنامەكانیان رێگە بە چوونە ژوورەوەیان دەدرێت بۆ شارۆچكەكە.
لەلایەكی دیكەوە قایمقامیەتی شارۆچكەكە لە رێگەی وەقفی پاڵپشتی و یارمەتی كۆمەڵایەتییەوە خۆراك بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكات. هاوكات لیژنەكانی تایبەت هەڵدەستن بە دیاری كردنی ئەو زەرەر و زیانانەی کە لە شوێنی كار و ماڵی هاووڵاتییان كەوتووە، بۆ ئەوەی قەرەبوو بكرێنەوە.
لەگەڵ هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ، حاجی دەمرە دەگەڕێتەوە سەر ماڵەكەی لە گەڕەكی نور لە شارۆچكەكە، بەڵام كاتێك دەبینێت ماڵەكەی سووتاوە لەرادەبەر بێتاقەت دەبێت.
حاجی دەمرە ئاماژە بەوە دەكات كە پێش شەڕو پێكدادانەكان، لە بینایەكی سێ نهۆمیدا، چوار خێزان و ٦٠ كەس دەژیان و دەڵێت، "هیچ شتێكمان نەماوە، هەمووی سووتاوە، سێ مانگە لە شەقامەكاندا دەژین، خوازیارین دەوڵەت یارمەتیمان بدات. چاوەڕێین كە سەركۆمار و سەرۆكوەزیران یارمەتیمان بدەن، ئێمە قوربانی دەستی تیرۆرین".
س.ك دایكی سێ منداڵە و خانووەكەی بەكەڵكی دانیشتن نەماوە. ئەو دەڵێت، "لە شەقامدا ماینەوە، چاوەڕێین دەوڵەت و حكوومەت یارمەتیمان بدات".
لە ئۆپەراسیۆنەكانی شارۆچكەی جزیردا ٦٩٩ بەربەست لابران و ٢٥٢ چاڵ پڕكرانەوە و هەزار و ٤٢٥ پارچە تەقەمەنی لەناو براون و ٦٦٦ چەكدار كوژران.