Hemn Osman
24 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ چهركهزهكاندا له خوانێكی به‌یانیدا كه له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كافكاسهوه رێكخرابوو، ئاكدۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت و چه‌ند رۆژێكی ماوه بۆ 1ی تشرینی دووه‌م.
ئاكدۆغان، باسی له‌وه كرد كه فشاری سیاسی كه‌مه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێرشه‌كه‌ی داڵگجا و په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، له‌به‌ر ئەوە پێویسته له‌م رۆژانه‌دا وه‌ك پشتیوانییه‌ك له یه‌كتری سیاسه‌ت بخرێته پلانی دواوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌ك ئاك پارتی پشوویان بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن وه‌رگرتووه.
ئاكدۆغان، باسی له‌وه كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به ئامانجی تیرۆر نه‌كرێت، پێویسته ژیان ئاسایی بكرێته‌وه و گوتی: "ئامانجی تیرۆر لێدانه له ره‌وتی ژیانی ئاسایی. لێره‌دا، ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان، به‌واتای وه‌ڵامێك دێت بۆ تیرۆر. چونكه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا روویان دا، سێبهردانان بوو له‌سه‌ر سندووقه‌كان. ئه‌وه‌ش ده‌ستێوه‌ردانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵێكه ئه‌ندازیاری سیاسییه".
یاڵچن ئاكدۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كه‌سانێك ناڕه‌حه‌تن به گه‌شه‌سه‌ندنی توركیا و گوتی: "هه‌موو به‌یه‌كه‌وه توركیامان گه‌وره كرد. پێویسته سه‌رله‌نوێ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه بكه‌ینه‌وه. پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رابردوو چه‌ند رووداوێك روویان دا له‌وانه 'گه‌ر له ئاك پارتی رزگارمان ببێت، سه‌رله‌نوێ ده‌توانین توركیا بگه‌شێنینه‌وه' ، 'ئایا هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی به‌رده‌م په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێنێت' له ئێستاشدا ده‌گوترێت 'با ئاك پارتی به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات نه‌گرێته ده‌ست' به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان هه‌ست به‌وه ده‌كات كه متمانه و سه‌قامگیری چه‌نده گرنگن. بۆ نموونه بابه‌تی وڵات، به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وتكردن و چوون بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان شتانێكی گرنگن".
ناوبراو لە کۆتاییدا گوتی: "گرنگه ئیراده‌ی خه‌ڵكە به‌شێوه‌یه‌كی ئاسووده و له نێو متمانه‌دا له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ره‌نگ بداته‌وه. به‌پێی راپرسییهكان، كه‌می ماوه به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات بگرینه‌وه ده‌ست".