Mazın Asad
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2017
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆرج دەبلیو بۆش لەبارەی پەیوەندی حکوومەتی رووسیا لەگەڵ ترەمپ لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا رایگەیاند: "ھەموومان پێویستمان بە ھەندێک وەڵام ھەیە".
بۆش لە بەشداری لە بەرنامەی “Today”ی کەناڵی NBC کرد و ھەڵسەنگاندنی لەبارەی ئیدارەی ترەمپ کرد.
جۆرج دەبلیو بۆش رەخنەی لە پەیرەوی قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزا بۆ حەوت وڵاتی موسڵمان نیشاندا کە لە لایەن ترەمپەوە پەیرەو کرا و گوتی: "من پشتگیری لە سیاسەتێک دەکەم کە دەرگا بەسەر کۆچبەران بکاتەوە".
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پەیرەوییەکەی ترەمپی بە "بێ ھێزی" ناوبرد و گوتیشی: "ئەگەر بێ ھێز ببینرێین، ئەوا ناتوانین بەرەنگاریی دژی تیرۆر ببینەوە. پێویستە ئەمریکا واز لە ھەڵوێستی کۆمەڵگەی ئازاد نەھێنێت. بە پێچەوانەوە سەرکەوتن بەسەر دوژمن سەخت دەبێت. دوژمن بەباشی خاڵە لاوازەکانمان بەکاردەھێنێت".
بۆش رەخنەی لە گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گرت کە گوتبووی "میدیا دوژمنی گەلە" و لەوبارەیەوە رایگەیاند ئەم قسانە لەگەڵ بەھاکانی ئەمریکا ناگونجێت.