Dildar Baykan
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، داوای تارانی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەری لەبەرامبەر دەستپێکردنی دانوستان رەت کردووەتەوە، گوتی: "ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێمە داوای ھەڵگرتنی سزاکانی کرد. منیش بە دڵنیاییەوە گوتم نەخێر".
ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی دایەوە کە رایگەیاندبوو "واشنتۆن لەرێگەی سەرکردەکانی ئەورووپاوە داوای دانوستانی لێکردووین".
دۆناڵد ترەمپ نووسیوویەتی: "ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئێمە داوای ھەڵگرتنی سزاکانی کرد. منیش بە دڵنیاییەوە گوتم نەخێر".