ترابزۆن
جێگری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی سوله‌یمان سۆیلو، ره‌خنه‌ی له هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش گرت و گوتی: "باڵای منت ده‌پێوا، له 8ی حوزه‌یراندا ئاوێنه‌ی باڵات بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئهدرێسهكهت له قه‌ندیله ناتدۆزنه‌وه. پرسیارێكی دیكه‌م لێت هه‌یه. تۆ بكه‌ری رووداوه‌كانی 6-7ی تشرینی یه‌كه‌می،بۆچی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی 9ی تشرینی یه‌كه‌مدا ئارهقەت رشت"؟
له وتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی رێكخستنی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌ی له ترابزۆن پیشكه‌شی كرد، سۆیلو گوتی: "ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه به‌هۆی په‌كه‌كه وه هیچ كه‌سێك نه‌كوژراوه. ئه‌مه‌ش مه‌هه‌په و جه‌هه‌په‌ی نیگه‌ران كردووه. ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه دایكان ناگرن و فرمێسك بۆ رۆڵه‌كانیان ناڕێژن. له‌م وڵاته‌دا 600 ملیار دۆلار بۆ جه‌نگی په‌كه‌كه خه‌رج كراوه".
هاوكات سۆیلو ره‌خنه‌ی له هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش گرت و گوتی: "باڵای منت ده‌پێوا، له 8ی حوزه‌یراندا ئاوێنه‌ی باڵات بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئهدرێسهكهت قه‌ندیله ناتدۆزنه‌وه. پرسیارێكی دیكه‌م لێت هه‌یه. تۆ بكه‌ری رووداوه‌كانی 6-7ی تشرینی یه‌كه‌می له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی 9ی تشرینی یه‌كه‌مدا ئارهقەت رشت. بۆچی؟ كێ ترساندیتی؟ ئێمه ئازادی، برایه‌تی، یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانمان به‌دیهێنا. ئیستا عه‌له‌وی ده‌ڵێت من عه‌له‌ویم، كورد ده‌ڵێت من كوردم، دیندار ده‌ڵێت من دیندارم، سه‌رپۆش به‌سه‌ر ده‌ڵێت من سه‌رپۆش به‌سه‌رم؟ هیچ كه‌س ناترسێت، ئازار ناچێژێت، هیچ كه‌س خۆی له‌ژێر گوشاردا نابینێت. لێره‌شه‌وه رووی ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه نه‌ته‌وه په‌رستان، مادام ئه‌وه‌نده نه‌ته‌وه په‌رستن ئه‌وه‌نده له‌م كاره ده‌زانن، ده‌برۆن و له دیاربه‌كر سیاسه‌ت بكه‌ن، ده‌ی با بتان بینم. من له ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتاییدا سه‌ردانی ههكاریم كرد، ده‌ی ده بڕۆنه ئه‌وێ".