Kerem Kocalar,Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
عەنتاب - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، مەهمەت شیمشەک، لەچوارچێوەی گشتپرسییەکەی تورکیادا، لە عەنتاب دەنگی دا.
مەهمەت شیمشەک و ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون، بەمەبەستی دەنگدان روویان کردە هاتنە خوێندنگەی حەسەن جەلال گوزەل لە ناوەندی شارۆچکەت شەهید کامیل و شیمشەک لە سندووقی ژمارە ١٠٢١ دەنگی دا.
شیمشەک بۆ چەند ساتێک لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانەدا قسەی کرد کە بەمەبەستی دەنگدان روویان لە خوێندنگەکە کردبوو.
تێبینی ئەوەشکرا کە مەهمەت شیمشەک یەکەم کەس بووە دەنگی بخرێتە نێو ئەو سندووقەوە و پێش ئەو کەسی دیکە دەنگی نەداوە.
مەهمەت شیمشەک ئاماژەی بەوەکرد ئەرکی هاووڵاتییبوونی خۆی بەجێهێناوە و رایگەیاند: ''ئیتر قسە و بڕیار لەلای گەلە. هەڵمەتەکە تەواو بوو، تا ئەمڕۆ کارمان کرد، دوایین گوتە لەلایەن گەلەوە دەگوترێت. گەلەکەمان هەر بڕیارێک بدات، مانای وایە ئەوە باشترین بڕیارە بۆ وڵاتەکەمان''.