Halil Demir,Halis Akyıldız,Uğur İslamoğlu
19 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا حه‌وت كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا-مارکسی/لینینی (TKP/ML) له ئیستانبوڵ ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی دژه‌تیرۆر سەربە ئاسایشی ئیستانبوڵ هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر هه‌شت كه‌س له شه‌ش ناوچه‌ی ئیستانبوڵ ئه‌نجامدا كه ده‌ركه‌وتووه به ناوی رێكخراوی تیرۆریستیی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا-مارکسی/لینینی (TKP/ML) چالاكییان ئه‌نجامداوه و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌ی جیاوازییان داوه.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كانیش، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری دیجیتاڵی دەستی بەسەردا گیرا.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان له ئاسایش به‌رده‌وامه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره هەڵاتووەکە.