Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
- لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە ماوەی ١٤٤ رۆژە بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان لەباکووری سووریا بەردەوامە، ٢٤٨ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوورکران.
- لەئەنجامی ھێرشە ئاسمانیی و زەمینیەکانیشدا ١٨ تیرۆریستی رێکخراوەکە کوژران.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە ماوەی ١٤٤ رۆژە بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان لەباکووری سووریا بەردەوامە، ٢٤٨ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوورکران، لەئەنجامی ھێرشە ئاسمانیی و زەمینیەکانیشدا ١٨ تیرۆریستی رێکخراوەکە کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ ـەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لەباکووری سووریا دەستیپێکردووە، درێژەی ھەیە.
لەرۆژی ١٤٤ـەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢١٤ پێگەی داعش کە پێشتر لەرێگەی ئامرازەکانی دیارییکردنی ئامانجەکانەوە دەستنیشانکرابوون، بۆردوومان کران. شوێنەکانی حەوانەوە، پێگەکانی بەگریی ناوەندەکانی فەرمانداریی و چەک و ئۆتۆمبیلەکانی رێکخراوەکە کرانە ئامانج و لەناوبران.
فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانیی تورکیا، لە ئەلباب و بزاعە ھێرشیان کردە سەر ١٤ پێگەی داعش و، لە ئەنجامدا ھەشت حەشارگە، دوو ئۆتۆمبێلی چەک ھەڵگر، دوو پەناگە و دوو سەکۆی بەرگری لەناوبران.
ھاوکات لەئەنجامی ھێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکاندا، ١٨ تیرۆریستی داعش کوژران.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو تیمانەی کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا دوو ھەزار و ٩٢٢ بۆمبی دەستکردیان لەو ناوچانە پووچەڵکردووەتەوە کە کۆنترۆڵیان کردوون. ٤٣ مینیشیان بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو تەقاندووەتەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، دیمەنی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سەر داعش لە ناوچەکانی ئەلباب و بزاعە بڵاوکردەوە.
لەو دیمەنانەدا ساتی بۆردومانکردنی عەمارەکانی چەک و حەشارەگەکان دەبینرێت.