Ramal Mahmood
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا بۆ سەر ئامانجەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان درێژەی ھەیە و پێی ناوەتە ١٤٤ـەمین رۆژیەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا هەزار و ٧٧٥ تیرۆریستیی داعش و ٣١٠ چەکداری پەکەکە/پەیەدە کوژران.
لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئەوە وەبیرھێنراوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا و بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەرووی ھەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستیپێکردووە بەردەوامە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٢٦ گەڕەک لە هێڵی عەزاز-جەرابلوس کە رووبەرەکەی هەزار و ٨٧٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.
ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەلباب کە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە هێزەکان توانیوویانە بگەنە گوندەوارەکانی دەرەوەی شار لە رۆژئاواوە تاکو رۆژهەڵات. دوای دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور دەکرێن.
گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پێشگرتن لە هێرشەکانی چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە لە بەری رۆژهەڵاتەوە لە عەفرین و لە بەری رۆژئاواوە لە منبج بە هەستیارییەوە بەردەوامە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا بۆ سەر ئامانجەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان درێژەی ھەیە و پێی ناوەتە ١٤٤ـەمین رۆژیەوە،لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا هەزار و ٧٧٥ تیرۆریستیی داعش و ٣١٠ چەکداری پەکەکە/پەیەدە کوژران.
فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان هەزار و ٢٣٣ مووشەکیان ئاراستەی هەزار و ١٤١ ئامانج کردووە. هەروەها تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی مینیش دوو هەزار و ٤٨٥ بۆمبی دەستکرد و ٤٣ مینیان پووچەڵکردووەتەوە.
سوپای تورکیا زۆر بە هەستیارییەوە بەردەوامە لە پێکانی ئامانجەکان و هەموو رێوشوێنێکی گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانە بپارێزن کە لەلایەن داعشەوە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنرێن.
هەروەها سوپای تورکیا لە گوندەوارەکانی سەربە شرنەخ، دیاربەکر، باتمان، بینگۆل، بەدلیس، ماردین و ئاگری ئۆپەراسیۆنی بۆسەر چەکدارانیرێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئەنجامداوە و هەشت چەکداری پەکەکەی کوشتوون.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دوایەدا دوو پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و چوار سەربازی دیکە بریندارن.