Şahin Oktay,İbrahim Aktaş,Uğur Ulu,Arif Yavuz,Yalçın Çelen,Hozan Mohammed Jabbar
23 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2023
هاتای - AA
لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە هاتای کە لە کەشتی، چادر و کابینە شارەکاندا دەمێننەوە، بۆ یەکەم پارشێوی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە خەو هەستانەوە.
ئەو هاووڵاتییانەی قەزای ئانتاکیا کە لە کابینەشاری برایەتیی قەتەر-تورکیا بۆ پارشێو هەستانەوە، خۆشی گەیشتن بە رەمەزان و خەم و پەژارەی لەدەستدانی ماڵ و کەسوکاریان پێکەوە ئەزموون کرد.
زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە ئەو شۆربا، پەنیر، زەیتوون و هەنگوینانەیان خوارد کە لە چێشتخانەکانی کابینەشارەکاندا بەسەریاندا دابەشکرابوون و لە نوێژی بەیانیدا نزایان کرد.
رزگاربووی بوومەلەرزە، فاتمە عەباسۆغوڵڵاری (٦٦ ساڵ)، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە بوومەلەرزەکە رزگاریان بووە و هاتوونەتە ئێرە و لێرەدا دەوڵەت ئاگاداری ئەوان بووە، گوتی: "سوپاس بۆ خودا لە پارشێویش خورادنیان پێداین. هیوادارم جەژنەکە بە باشترینەوە بێت".
ئەحمەد فورکان گوچلو (٢٢ ساڵ) ئاماژەی بەوە دا کە خێزانەکەی لە دەرەوەی شارن و لەگەڵ کەسوکارەکەی لە کابینەشاری ئانتاکیا دەمێنێتەوە.
ئەحمەد فورکان گوچلو ئەوەیشی خستەڕوو کە هەمووان یارمەتیان دەدەن و ئەمەش کەمێک لە ئازارەکانیان کەمدەکاتەوە.
هاووڵاتییانی ئەو چادرەشارەی کە لە دەوروبەری یاریگای هاتای دروستکراوە، یەکەم پارشێویان لەژێر چادرەکاندا خواردا.
لێقەوماوانی بوومەلەرزە هەروەها لە کەشتی "MSC AUELIA" کە لە بەندەری ئیسکەندەرون لەنگەری گرتووە، میوانداری کران، یەکەم پارشێویان لەناو ئەم کەشتییەدا خوارد.
نەزاهات کۆیونجو، یەکێک لە رزگاربووانی بوومەلەرزەکەیە کە لەناو کەشتییەکەدا ماوەتەوە رایگەیاند، زۆر دڵخۆشن بە دۆزینەوەی شوێنێک لەناو کەشتییەکەدا و روونی کردەوە کە هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابینکراوە.