Mohammed Baqi Hussein
06 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2016
هاتای
ئافرەتانی سووریا بەشێکی کۆمەڵگەی ئەو وڵاتەن كه گه‌وره‌ترین زیانی جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ركه‌وتووه و ئه‌و سهختیانهیان بیرناچێته‌وه كه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
رێژه‌یه‌كی زۆر له ئافرەتانی سووریا له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه هاوسه‌ر و منداڵ و كه‌سه نزیكه‌كانیان له‌ده‌ست داوه. ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه‌ی كه په‌نایان بۆ شارۆچكه‌ی ره‌یحانلیی سه‌ربه هاتای بردووه، به‌یاده‌وه‌ریی خۆشه‌ویستانیانه‌وه ده‌ژین كه به‌جێیان هێشتوون.
ئه‌ساله محەمەدی ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه له هێرشه ئاسمانییه‌كانی حمسدا باوك و برایه‌كی له‌ده‌ست داوه، بۆ ئه‌نادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ته‌رمه‌كانیان له سووریا به‌خاك سپاردووه.
- خوشكه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه
یاسین حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 24 ساڵیش كه له ئدلیبهوه هاتووه و له ره‌یحانلی گیرساوه‌ته‌وه، خوشكێكی و باوكی له پێكدادانه‌كاندا له‌ده‌ست داوه.
- هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه
روه‌یدا عه‌بدوڵڵای ته‌مه‌ن 51 ساڵیش له هێرشی بۆمبی به‌رمیلیدا هاوسه‌ر و كوڕێكی له‌ده‌ست داوه و ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانیدا رانه‌هاتووه.
- دایكی له‌ده‌ست داوه
سه‌فا ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 25 ساڵیش دایكی له‌ده‌ست داوه.
ساڵح محەمودی ته‌مه‌ن 15 ساڵیش یه‌كێكیتره له‌و په‌نابه‌رانه و له‌هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له سووریا، دایك و باوك و خوشك و براكه‌ی له‌ده‌ست داوه.