Günay Nuh,Yunus Okur,Hüseyin Demirci,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
ئه‌رزوڕوم - AA
خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، به به‌فربارین ده‌ستیپێكرد.
له ساردترین شاره‌كانی توركیا كه ئارده‌هان، ئه‌رزوڕوم و قه‌رسن، له كاتژمێره‌كانی كۆتایی 2017دا به‌فربارین ده‌ستیپێكرد.
له‌خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا، به‌رزاییه‌كانی ئه‌رزوڕوم و ته‌نانه‌ت ناو شاریش به‌رگی سپی پۆشی.
له ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی پاڵاندۆكهن له ئه‌رزوڕوم كه یه‌كێكه له ناوه‌نده باشه‌كانی خلیسكێنه له‌جیهاندا، له‌ژێر به‌فرباریندا پێشوازی له ساڵی 2018 كرا.
ئه‌مه‌ش گه‌شتیارانی ناوه‌نده‌كه‌ی خۆشحاڵكرد و جار جاره شه‌ڕه تۆپهڵیشیان ده‌كرد.